له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌كی پێشووی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به ناوی فاتمه ئێلیاسی له ده‌ورووبه‌ری شاری ئه‌هواز به سووتاوی دۆزراوه‌ته‌وه.
فاتمه ئێلیاسی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی بێسارانی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه بووه كه پاش ماوه‌یه‌ك پێشمه‌رگایه‌تی له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و له شاری ئه‌هواز نێشته‌جێ بووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا ته‌رمی ئه‌و كچه گه‌نجه به سووتاوی له ده‌ورووبه‌ری ئه‌هواز دۆزراوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به ئاماژه‌دان به پێشینه‌ی سیاسی ناوبراو، كۆماری ئیسلامی به تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌و جه‌نایه‌ته ده‌زانن.