ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، پاش شه‌ش ڕۆژ له نووسینی نامه‌یه‌كی ڕهخنهگهرایانه دژ به خامنه‌یی، ته‌رمه‌كه‌ی له ئه‌و شاره دۆزراوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، “محه‌ممه‌د ڕه‌سوول مه‌ردوخی” ماوه‌ی شه‌ش پێش ئێستا، نامه‌یه‌كی ڕهخنهگهرایانهی ڕوو له “عه‌لی خامنه‌یی” ڕێبه‌ری كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نووسیبوو و له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به قه‌یرانه سیاسییه‌كانی ئێران كردبوو. شهرچاوه ئاگاداره‌كان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، نیشانه‌یه‌كی زۆری ئه‌شكه‌نجه‌ی له سه‌ر بووه و ئاشكرایه ده‌ستی ڕژیم له ئه‌م جهنایتهدا هه‌یه.
