کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌ چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ڕه‌وانسه‌ر

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌ چیاكانی ده‌ورووبه‌ری

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، پاش دوو مانگ بێسه‌ر و شوێن بوونی لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ ناوی “ڕه‌ستگار عشره‌تی”، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ به‌رزایه‌كانی چیای “نۆخان”ی ڕه‌وانسه‌ر دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و لاوه‌ له‌ نێو چووه‌ و ته‌نیا به‌شێك له‌ ڕوومه‌ت و ئیسقانه‌كانی ماوه‌ته‌وه‌ و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری مردنی ئه‌و لاوه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.