کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌ش كۆچبه‌ر له‌ لێواراوه‌كانی ئیتالیا

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌ش كۆچبه‌ر له‌ لێواراوه‌كانی ئیتالیا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، ته‌رمی شەش کۆچبەری سووری، کە سێیان منداڵن، بە مردوویی لەنێو بەلەمێکدا لە لێواراوه‌كانی ئیتالیا دۆزرانەوە، کە لە برسێتی و تینوێتیدا گیانیان لەدەستدابوو.

 رۆژی دووشەممە، ئاژانسی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، تەرمی شەش کۆچبەریان لە بەلەمێکی بچووکدا دۆزیونەتەوە کە سیانیان منداڵن و تەمەنیان یەک ساڵ، دوو ساڵ و 12 ساڵانن، سێ کەسەکەی دیکەش دایكێک و دوو کچەکەی بوون. به‌وته‌ی نوێنەری ئاژانسی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئیتاڵیا، کۆچبەرەکان “بەهۆی تینویه‌تی، برسیه‌تی و سووتان بە تیشکی خۆرەوە گیانیان لەدەستداوە. لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە بەلەمەکەدا 20 کۆچبەری دیکە هەبوون کە بە سەلامەتی گەیشتوونەتە بەندەری پۆزاڵۆی ئیتاڵیا.