کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شارومه‌ندێكی به‌لووچ له‌ چابه‌هار

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شارومه‌ندێكی به‌لووچ له‌ چابه‌هار 2

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی خاكه‌لێوه‌، ته‌رمی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ناوی “عومه‌ر به‌لووچ” له‌ نزیكی بنكه‌ی نیزامی گوندی كه‌مپ له‌ شارستانی چابه‌هار له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ته‌رمی ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌ حاڵێكدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ نزیك پایگای په‌دافه‌ندی غه‌یری عاملی گوندی كه‌مپ به‌ سیم خنكێندرابوو. له‌ گیرفانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ دا دوو كارتی بانكی به‌ ناوه‌كانی “عومه‌ر به‌لووچ” و “یاسه‌مین شه‌هدووستی” دۆزراوه‌ته‌وه‌. هێشتا هۆكاری كوشتنی ئه‌و هاووڵاتیه‌ و ناسناوی بكوژه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌.