ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمی سێ برای ئێرانی له ئاپارتمانێك دا له شاری ئانتالیای توركیا، دۆزرایه‌وه و هێشتا هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، سێ شارومه‌نده به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا ٣٤ ساڵ”، “موحسن ٢٦ ساڵ” و “ئه‌میر حسێن ٢٣ ساڵ”، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ كاركردن، سه‌ردانی شاری ئانتالیایان كردبوو. دوایین په‌یوه‌ندیی ئه‌و سێ برایه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان، له ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ بووه و له‌و كاته‌وه هێچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نه‌بووه.