به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ته‌رمی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “ئێدریس پورسادقی” له نزیك چۆمی گه‌رده‌لان دۆزرایه‌وه.
“ئێدریس پورسادقی” ڕۆژی سێشه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له باخه‌كه‌ی خۆیدا ڕفێندرا و تا ڕۆژی چوارشه‌ممه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو تاكوو ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك چۆمی “گه‌رده‌لان” دوزرایه‌وه. به‌وته‌ی هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌و هاووڵاتیه له ئاوی چۆمی گه‌رده‌لان دا نوقم بووه له حاڵێكدا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له گیرفانی دا بووه ته‌ڕ نه‌بووه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌دواداچوونیان بۆ چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی ده‌ستپێكردووه.
