ماڵپه‌ڕی ١٥٠٠ وێنه ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی “ئه‌مین به‌رزگه‌ر” هاوڕێی ونبووی “نه‌وید ئه‌فكاری“یان له یه‌كێك له كێوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شیراز پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا هه‌واڵی گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرده‌وه و ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند ئاكامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پزیشكی له‌سه‌ر ئێسقانه‌كانی “ئه‌مین” نیشانی داوه كه ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه ته‌رمی كوژراوی ناوبراوه و ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمه‌كه‌ی بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له شیراز به‌ڕێوه‌بچێت. شایانی باسه كه “ئه‌مین به‌رزگه‌ر” پاش له‌سێداره‌دانی “نه‌وید ئه‌فكاری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كرابوو.