به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، پاش كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سورینی مه‌ریوان، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش چه‌ند ئامێرێكی تایبه‌تی ئاگردان و ته‌قینه‌وه‌یان له‌و ناوچه‌یه بینیوه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌م ئامێرانه نزیك له گونده‌كانی “كانی كه‌وه و پیراهكۆن“ی مه‌ریوان، پاش كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بینراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌م ئامێرانه كابڵیان هه‌یه و له ئه‌گه‌ری پێكدادانی شتێكی ده‌ره‌كی ده‌ته‌قێنه‌وه و به‌ره‌یه‌كی زۆر له ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌سوتێنن. شایانی باسه ئاگری ئه‌و دارستانه ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ده‌ستی پێكرد و به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له ناو چوون.