ڕۆژی شهممه ٢٤ی مانگی ڕهزبهر، ئاژانسی فریاگوزاریی ئیسپانیا رایگەیاند: بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە بە 28 سەرنشینەوە نقوم بووە و سێ كهس لە کۆچبەرەکان بە زیندوویی رزگارکراون و تەرمی حەوت کۆچبەریش دۆزراونەتەوە، هێشتا 17 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
به پێی ڕاپۆرتهكان، رۆژی پێنجشەممە بەلەمێکی کۆچبەران لە “کەیپ ترەفالگەری” رۆژئاوای ئیسپانیا به ٢٨ سهرنشینهوه نۆقم بووه، جێی ئاماژهیه كه هێشتا دیار نییە سەرنشینەکانی ئهو بهلهمه خەڵکی کوێن و لە کوێی باکووری ئەفریقاوە بەڕێکەوتوون. بهوتهی بەرپرسانی وەزارەتی نێوخۆی ئیسپانیا، لە نێوان مانگی بهفرانباری پار تاوەکوو کۆتایی خهرمانانی ئەمساڵ، زیاتر لە 27 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئیسپانیا، کە بەو پێیە، بە بەراورد بە پارساڵ رێژەکە 54٪ زیادیکردووە. هاوکات رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچبەران رایدەگەیێنێت، کە لە ساڵی 2021 دا لانیکەم هەزار و 25 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا خنکاون.