کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی چوار منداڵ له‌ شاهین شار

پیدا شدن جسد ۴ کودک کار در شاهین شهر

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی ٤ منداڵی كار له‌ شاهین شار كه‌ له‌ژێر چاودێری بێهزیستی دا بوون، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی خه‌رمانان، له‌ ره‌هه‌ندێكی ئاوی كه‌شاوه‌رزی دۆزرایه‌وه‌

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م چوار منداڵه‌ له‌ زومه‌ره‌ی ئه‌و ١٠ منداڵه‌ بوون كه حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی شاره‌دارییه‌وه‌ زیندانی كرابوون و به‌دوای دۆزرانه‌وه‌ی شوێنی ڕاگیرانیان له‌ لایه‌ن خه‌ڵك، ئازاد كرابوون. به‌وته‌ی دادستانی شاهین شار، له‌ ڕووداوێكی دیكه‌، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ به‌دوای دوو كاتژمێر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵێ، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ڕه‌هه‌ندێكی دیكه‌ی ئاوی كه‌شاوه‌رزی دۆزراوه‌ته‌وه‌. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م منداڵانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌ حاڵێكدا كه‌ دادستانی شاهین شار ته‌ئیدی كردووه‌ كه‌ ئه‌م منداڵانه‌، منداڵانی زیندانی كراوی بێهزیستین، ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره‌ له‌ لایه‌ن بێهزیستیی و كاربه‌ده‌ستانی شاریی هیچ ئاكامێكی نییه‌ و به‌رپرسان ده‌بێ كوشتنی ئه‌م منداڵانه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ.