بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چالاکوانێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ناوی “ئەحمەد بێخەم” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، بەکوژراویی لە ئاپارتمانێك لە شاری هه‌ولێر له لایه‌ن ئاسایشه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه. بە پێی لێدوانی بەرپرسانی ئاسایشی هەولێر شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەی ئه‌و چالاكه سیاسیه به ڕوونی دیاره.
ئەحمەد بێخەم، چالاکی سیاسی خەڵکی سەردەشته و بە “هەڤاڵ کەژوان” ناسراوە و چەندین ساڵە کە لە هەولێر ژیان ده‌كات. به پێی زانیارییه‌كان بنه‌ماڵه‌كه‌ی چەندین جار پەیوەندیی بە قوربانیه‌وه دەکەن، بەڵام وەڵامێک ناگرن، دوای دوو ڕۆژ لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندی بە بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه کراوە و هەواڵی کوژرانیان پێ ڕاگەیاندوون. بە وته‌ی ئاسایشی هه‌لێر، شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەی ناوبراو بووە و جەستەی شین بووەتەوە و گومان دەکرێت لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدابێت.
