به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، ته‌رمی ٥ كۆڵبه‌ر كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی ورمێ كه‌وتبوونه ژێر ڕنووی به‌فره‌وه، دۆزرایه‌وه. هه‌روا به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوودی هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی كرماشان، كۆڵبه‌رێك به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هه‌وڵ و چالاكیی دانیشتووانی ناوچه‌ی سنووریی ورمێ، پاش تێپه‌ڕبوونی ٨ ڕۆژ، سه‌ره‌تا ته‌رمی ٣ كۆڵبه‌ر و پاش كاتژمێرێك، ته‌رمی دوو كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه دۆزرایه‌وه. ناسنامه‌ی ئه‌م كۆڵبه‌رانه كه خه‌ڵكی گوندی كۆرانی سه‌ربه ناوچه‌ی سۆمای برادۆستی ورمێ، “مه‌تین ئه‌سلانی”، “بلین ئه‌حمه‌دی”، مه‌ولایی خودایی”، “یاوه‌ر ئه‌سڵانی” و “فۆرات خودایی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه دا هاتووه كه كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌میر وه‌یسی” ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی گوندی جوجاری سه‌ربه شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی، له ناوچه‌ی سنووری نه‌وسوود، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كراوه. ئه‌م كۆڵبه‌ره كه به سه‌ختی بریندار بووه بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شارستانی پاوه كراوه.