ڕۆژی چوارشەممە ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پۆلیسی بریتانیا لە ناوچەى ئیسکس لە نزیک شاری لەندەن، تەرمی ٣٩ کەسیان لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزییەوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەشیان بە تاوانی قاچاغكردنیان كه بوو به‌هۆی کوشتنی ئه‌م كه‌سانه دەستگیر کرد.
پۆلیسی بریتانیا له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه: بارهەڵگرەکە ڕۆژی شەممە لە بۆلغارستانهوه هاتووه‌ته ناو ئه‌م وڵاته‌وه. ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٣٨ كه‌س له‌وانه تازه لاوێك له‌ناو قوربانییاندا بووه. هاوکات “بریتی باتل”، وەزیری ناوخۆی بریتانیا داوای لە پۆلیس کردووه كه تەواوی ڕێکارەکان بگرنەبەر بۆ لێکۆڵینەوە له‌م ڕووداوه.