
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستانی شه‌وی هه‌ینی ١٩ی مانگی گوڵان باسیان له دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی دوو هاووڵاتیی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته كردووه كه له لایه‌ن سنوورپارێزانی ئێران ئه‌شكه‌نجه درابوون و خرابوونه‌وه ناو ڕووباره‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌تا ئێستا ته‌رمی ١٦ كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی ٢٠ كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئه‌فغانستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه نووسیبوی: به پێی وتووێژه‌كانی نێوان كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی و ڕزگاربووان، له ڕێكه‌وتی ١٢ی مانگی گوڵان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ژماره‌یه‌ك له كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی خوازیاری كار كه ده‌یانه‌ویست بچنه خاكی ئێرانه‌وه، له ناوچه‌ی “كاریز ئه‌لیاس” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێدان و ئه‌شكه‌نجه كردنیان، ناچار كردووه كه له ڕووباری “هه‌ریروود” بپه‌ڕنه‌وه كه له ئه‌نجامیدا، ژماره‌یه‌كیان خناكاون و ژماره‌یكیشیان خۆیان ڕزگار كردووه.
