کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی كۆڵبه‌رێك له‌ به‌رزاییه‌كانی چاڵدێران

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی كۆڵبه‌رێك له‌ به‌رزاییه‌كانی چاڵدێران4

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی كۆڵبه‌رێك له‌ به‌رزاییه‌كانی چاڵدێران4

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی “عەسکەر محەممەدی” خەڵکی گوندی “نەبی کەندی”ی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو چوار ڕۆژه‌ لە بەرزاییەکانی کێوەکانی چاڵدێراندا ون بووه‌ و ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. هه‌ر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بازرگان سەر بە ماکۆ بە ناوی “بورهان جنکانلو” تەمەن ٢٨ ساڵ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.