
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌رمی حه‌وت کۆچبەر له گوندێکی شارۆچكه‌ی چاڵدێران سه‌ر به پارێزگای وان، له نزیك سنوری ئێران دۆزرانه‌وه .
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌رمی حه‌وت کۆچبەریان له نزیك سنووری ئێران له گوندێکی شارۆچكه‌ی چاڵدێران دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌ركه‌وتووه له وه‌رزی زستاندا دوای ئه‌وه‌ی سنورییان بڕیووه له سه‌رما ره‌قبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، دوای توانه‌وه‌ی به‌فر له ناوچه‌كه، ته‌رمه‌كان ده‌ركه‌وتوون و ئەو کەسانەی بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە خه‌ڵكی، ئه‌فغانستان، پاكستان و سوورییه بوون كه به‌مه‌به‌ستی توێكاریی ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی وان كراون. ئەمەش لە کاتێکدایە، خاکی توركییه لەلایەن کۆچبەرانەوە وەک تونێلێک بۆ گەیشتن بە ئۆرووپا بەکاردەهێندرێت و لە نوێترین هەڵوێستیشدا، ده‌وڵه‌تی توركییه دەرگای بۆ کچبەران ئاواڵاکردووە کە ڕووبکەنەوە خاكی یه‌كێتیی ئۆرووپا.
