له كاتێكدا خوڵی شه‌شه‌می بهڵاوبوونهوه و گشتگیری كۆرۆنا له ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌رپرسانی ڕژیم له هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تن بڕیار وایه له ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه مه‌دره‌سه و دانشگاكان به‌ڕووی خوێندكارانه‌وه بكرێنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژێری ڕابردوودا نزیك به ١٦٠ كه‌س به‌هۆی تووش بوون به وایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه. له ئێستادا ٢٢ شاری ئێران به ڕه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی سوور و ١٢٨ شار نارنجی و ٢١٥ شاریش به زه‌رد دیاری كراون. شایانی باسه هه‌تا ئێستا كه‌متر له ٥ میلیۆن ٣٢ هه‌زار كه‌س توانیویانه هه‌ردوو جار كوتانی واكسێنی كۆرۆنا وه‌ربگرن و به‌رپرسانی ڕژیمیش له هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی ڕاستی ئامارهكاندان.