کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی نالەباری ژیانی کرێکارانی شارەداری مەریوان

دۆخی نالەباری ژیانی کرێکارانی شارەداری مەریوان 1

کرێکارانی شارەداری شاری مەریوان بەهۆی دواکەوتنی حەقدەستی چەند مانگیان لە دۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن و بە بڵاو کردنەوەی نامەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزایەتی خۆیان لە سەر ئەو دۆخە دەربڕی.

به‌ وتەی ئەو کرێکارانە، سەرجەم کرێکارانی ئەو شارەداریە ماوەی چەند مانگە هیچ جۆرە حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە و سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕین و سەردانیان بۆ لایەنی  پەیوەندیدار بەو بابەتەوە هیچ وڵامێکی ئەڕێنیان دەست نەکەوتووە و کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکراوە. لە درێژەی ئەو بڵاوکراوەدا کرێکارانی ئەو شارەداریە ڕایانگەیاندووە لەبەر ئەوەی چەند مانگە حەقدەستەکانیان دواکەوتووە ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان لە دۆخێکی نالەباردا بەسەر دەچێت.