کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دۆخی ناله‌باری زیاتر له‌ ١٦ ملیۆن منداڵ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

دۆخی ناله‌باری زیاتر له‌ ١٦ ملیۆن

دۆخی ناله‌باری زیاتر له‌ ١٦ ملیۆن

ڕێکخراوی یونیسێف له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاندووه‌، زیاتر لە ١٦ ملیۆن منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەدەست خراپی و نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن و زۆرینەی ئەو منداڵانەش، لە وڵاتانی سوورییه‌، یەمەن، لیبی و سودانن.

لە بەیاننامەیەکدا، ڕێکخراوی یونیسێف تایبەت بە منداڵان و سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە خراپی بارودۆخی ژیانی منداڵان دەکات لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت منداڵانی سوورییه‌، یەمەن، لیبی و سودان.لە راپۆرتێکیدا ئەو ڕیکخراوەیه‌ ئیدانەی شەڕ و ململانێکانی ئەو ناوچانەی كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: بە ھۆی شەڕو ململانێکانەوە ژیانی منداڵان تادێت ڕوو لە خراپبوونە و زیاتر لە ١٦ ملیۆن منداڵ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا خۆراکی پێویست و تەندروستیان دەست ناکەوێت و نزیکەی ١١ ملیۆن منداڵیش لەو ناوچانە توشی بەدخۆراکی بوون. ھەروەھا زیاتر لە ٧ ملیۆن منداڵیش بەھۆی خراپی جۆری خواردنەکەیانەوە باڵایان گەشەی پێویستی نەکردووە و بونەتە کورتەباڵا.