کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی ناله‌باری “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” له‌ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا

دۆخی ناله‌باری شه‌وگار محه‌ممه‌دی له‌ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆخی ته‌ندرووستی “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” هاوژینی “حسێن منبه‌ری” چالاكی سیاسی به‌ندكراو له‌ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا ناجێگیره‌ و پێویستی به‌ یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” پاش ئازادی هاوژینه‌كه‌ی‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن پۆلیسی بۆڵغارستان و ڕاده‌ستی كردنی به‌ پۆلیسی توركیا، له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوبراودا مه‌نع كراوه‌ و تووشی گوشاری زۆری ده‌روونی و خه‌مۆكی بووه‌. “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” نه‌خۆشی كه‌م كاری تیرۆئیدی هه‌یه‌ و به‌هۆی ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به‌ ده‌رمان له‌ دۆخێكی خراپ دایه‌ و پێویستی به‌ یارمه‌تی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه‌.