به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌پۆلی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی تاران له‌و شاره درێژه‌ی هه‌یه و به‌هۆی داخرانی بازاڕه‌كان، خه‌ڵك له‌گه‌ڵ نه‌بوونی به‌نزین، ئاو و خۆراك به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر وێستگه‌ی سه‌یاری بۆ دابینكردنی به‌نزین داناوه و ڕیزی دوور و درێژه‌ی ئۆتومبێله‌كان له ژێر بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل دا، گیانی سه‌دان هه‌زار كه‌سی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. هاوكات چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران ئاویان پچڕاوه و به تانكه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له كوردستانه‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه به‌شێك له شارومه‌ندانی تاران ڕوویان له شاره‌كانی كوردستان كردووه و له پاره‌كه‌كان دا ده‌مێننه‌وه و خه‌ڵك به شێوه‌ی خۆبه‌خش خۆراك و ئاویان بۆ دابین ده‌كه‌ن.