به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی قامیشلوو، گیانی ٧٠ نه‌خۆشی دیالیزی كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ئه‌رته‌شی توركیا به بیانووی ئه‌و شته‌ی له باشووری كوردستان به‌سه‌ریدا هاتووه و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه، هێرشی كردۆته سه‌ر ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و به ئه‌نقه‌ست ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری ده‌كاته ئامانج. له ڕۆژانی ڕابردوودا، كاره‌با و ئاوی ملیۆنان كه‌س قه‌تع بووه و نه‌خۆشخانه‌كان ناتوانن خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به خه‌ڵكی لێقه‌وماو بكه‌ن. یه‌ك له‌و شوێنانه‌ی كراوه‌ته ئامانج، به‌شی دیالیزی نه‌خۆشخانه‌ی قامیشلوو بووه كه ٧٠ نه‌خۆشی تێدایه و ڕۆژی ڕابردوو یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه و ئێستا گیانی ٦٩ نه‌خۆشی دیكه له مه‌ترسی دایه.