پاش ٢١ مانگ شه‌ڕی ماڵوێڕانكه‌ر له نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس، قاتوقڕی به‌رۆكی دانیشتووانی غه‌زه‌ی گرتووه و گیانی دوو ملیۆن ژن، منداڵ و به‌ساڵاچوو به‌هۆی برسیه‌تی و نه‌خۆشی له مه‌ترسی دایه.
له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ده‌یان فه‌له‌ستینی به‌هۆی برسیه‌تی و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌و باریكه‌یه، كۆمه‌ڵگای جیهانی ناچار كردووه گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل چڕتر بكاته‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا وڵاتانی جیهان یارمه‌تی مرۆییان له ئاسمان و زه‌مینه‌وه بۆ خه‌ڵكی غه‌زه ناردووه، به‌ڵام ئاستی كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه كه یارمه‌تیه مرۆییه‌كان وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستی هه‌موو ئاواره‌كان نییه. هه‌روه‌ها ئاواره‌كانی هه‌ندێك ناوچه له باكووری غه‌زه به‌هۆی گه‌مارۆی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، له یارمه‌تی مرۆیی بێبه‌ش كراون و سه‌ربازانی ئیسڕائیلی ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، سه‌رۆكی پێنج زانكۆی گه‌وره‌ی ئیسڕائیل له نامه‌یه‌كی توند و ڕه‌خنه‌گرانه‌دا كه بۆ بنیامین نتانیاهوویان ناردووه خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و قاتوقڕی له غه‌زه بوون.