سه‌رۆكی فراكسیۆنی ژینگه‌یی مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئاوی ٤٤ به‌ندئاوی وڵات نیوه‌ی ساڵی ڕابردووه و دۆخی كه‌م ئاوی له ٣٠ ئوستانی ئێران قه‌یراناوییه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه، به‌هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی باران بارین، ڕێژه‌ی ئاوی پشت به‌ندئاوه‌كانی ئێران نیوه‌ی ساڵی ڕابردووه و وزه‌خانه‌كان توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان نییه. یه‌ك له‌و پارێزگایانه‌ی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی سه‌ختی كه‌م ئاوی بووه‌ته‌وه، پارێزگای تارانه و ٣٠ ئوستانی دیكه‌ی ئێرانیش تووشی ته‌بی ئاوی بوون. هه‌روه‌ها ٦٦ له سه‌دی تاڵاوه‌كانی ئێران وشك و بوونه‌ته كانوونی خۆڵبارین.