کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی قه‌‌یراناوی دوو به‌ندئاوی بۆكان و مهاباد

دۆخی قه‌‌یراناوی دوو به‌ندئاوی بۆكان و مهاباد 3

به‌ وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی موكریان، دۆخی دوو به‌ندئاوی بۆكان و مهاباد قه‌یراناوییه‌ و ده‌یان گوند ڕووبه‌ڕووی که‌می ئاو بوونه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌ میدیاكانی وت: شه‌ش به‌ندئاوی شاره‌كانی بۆكان و مهاباد بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌كار ده‌برێن و دۆخی دوو به‌ندئاویان قه‌یراناوییه‌. هه‌ر چه‌ند ئه‌و به‌رپرسه‌ حكوومه‌تیه‌ هۆكاره‌كه‌ی باس نه‌كردووه‌، به‌ڵام چالاكانی ژینگه‌یی موكریان ده‌ڵێن: لێدانی بیری نایاسایی و گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و دوو به‌ندئاوه‌ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌، سه‌ره‌كی ترین هۆكاری دابه‌زینی ئاستی ئاوی ئه‌و دوو به‌ندئاوه‌یه‌.