كارگه‌كانی خشت په‌زی گوندی “قاسم ئاوای تارانچی” پڕن له‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه پێشتر له شارستانی “خاف” سه‌رقاڵی كشتووكاڵ بوون و‌ئێستا به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ناچار به به‌جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون و له ناوچه حاشیه‌نشینه‌كانی ده‌ورووبه‌ری تاران نیشته‌جێ بوون و له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به ده‌یان پیاو و ژن و منداڵ له كوره‌خانه‌كاندا له سێ شیفت كار ده‌كه‌ن و له ٣ی نیوه‌شه‌ووه ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌ن تا دره‌نگانی شه‌و و حه‌وتووانه حه‌قده‌ستێكی كه‌م وه‌رده‌گرن كه به‌شی پێداویستییه‌كانی ژیانیان ناكات. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كار له كوره‌خانه‌كاندا ته‌نیا شه‌ش مانگی ساڵ ده‌وامی هه‌یه و حه‌قده‌ستی كرێكارانیش به شێوه‌ی چه‌كی درێژمه‌و‌دا په‌رداخت ده‌كرێت، به‌وته‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ده‌یان بنه‌ماڵه له گه‌رمای هاویندا له خراپترین باروودۆخدا له كوره‌خانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری تاران ده‌ژین و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیش هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.