کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دۆخی خراپی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌ریوانی به‌هۆی مانه‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌قام

دۆخی خراپی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌ریوانی به‌هۆی مانه‌وه‌ له‌سه‌ر

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، ژنێك و سێ منداڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زڕباوكیانه‌وه‌ له‌ماڵ ده‌ركراون و ئێستا له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی مه‌ریوان له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.

به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌كی مه‌ریوانی، كه‌لووپه‌لی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ له‌ لایه‌ن زڕباوكه‌كه‌‌وه‌ ڕژاوه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی چوارڕێیانی “بایه‌وه‌” و ئه‌و ژنه‌ له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌ی ژیانیان له‌ سه‌ر شه‌قام به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا داوای له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی مه‌ریوان كرد بچن به‌ هانای ئه‌و بنه‌ماڵه‌وه‌ و یارمه‌تییان بده‌ن.