به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، باروودۆخی چه‌ند قوتابی و خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ناوه‌كانی “په‌ریا فه‌رامه‌رزی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی شیراز، برا و خۆشكێك به‌ناوه‌كانی “عه‌لی و نیایش مووسه‌وی” خه‌ڵكی شاهڕوود، “ویانا فه‌رجامی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌شهه‌د و خوێندكارێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “مه‌نیژه عه‌زیزی” كه نه‌چوونه‌ته ژێر باری دانپێدانانی زۆره‌ملی، خراپه و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌ریا فه‌رامه‌رزی” له‌هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر و دوو جار به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕدایه، هه‌روه‌ها “عه‌لی و نیایش مووسه‌وی” خوێندكاری زانكۆی سه‌نعه‌تی شاهروودن و ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمن بۆ ئه‌وه‌ی دان بنێن به‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان نه‌داوه و ئێستا له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستیدان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ویانا فه‌رجامی” قوتابی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌به‌رده‌م ماڵی باوكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراوه و له گرتووخانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری سه‌خت دایه و “مه‌نیژه عه‌زیزی” خوێندكاری خه‌ڵكی سنه ماوه‌ی ١٦ ڕۆژه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.