ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی عێراقه‌وه گه‌مارۆ دراوه و دانیشتووانی ئه‌و كه‌مپه له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر نوێنه‌رانی كه‌مپی مه‌خموور سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری عێراقیان كرد له شاری به‌غدا و له كاتی گه‌ڕانه‌وه، پێنج كه‌سیان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی عێراقه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆر هێز و ئۆتومبێلی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپه كرد. گه‌مارۆدانی كه‌مپه‌كه ڕێگه‌ی له هاتووچۆی په‌نابه‌ران و هاورده‌كردنی كه‌لووپه‌ل گرتووه و دانیشتووانه‌كه‌ی له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین.