“سام حاجیان” په‌ره‌ستاری خه‌ڵكی شاباد و شاغڵ له ئیداره‌ی بێهداشت و ده‌رمانی كرماشان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، له شوێنی كاره‌كه‌ی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی ئیداره‌ی بێهداشت و ده‌رمانی كرماشان ماوه‌یه‌ك بوو كه گوشاری زۆریان بۆ “سام حاجیان” هاوردبوو، ناوبراو پێش خۆكوژی، له ڕێگه‌ی ناردنی كورته نامه بۆ هاوڕێكانی و دانانی ستۆری له ئینستاگرام، باسی له خۆكوژی كردبوو، به‌ڵام كه‌س بایه‌خی پێ نه‌دابوو. به‌پێی ئاماره‌كان، له ساڵی ڕابردوودا، سێ هه‌زار په‌ره‌ستار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه و ئاماری خۆكوژی له نێو كادری ده‌رمان و ڕزیدنته‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه.