ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به دۆخی سه‌ختی ژیانی هه‌زاران ژن و كچی ئه‌فغانستانی كردووه كه پاش دیپۆرتكردنه‌وه له ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبان سه‌ركوت ده‌كرێن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژنانێك كه به ده‌ست ئاپارتایدی جنسیه‌تی تالیبانه‌وه له ئه‌فغانستان هه‌ڵهاتبوون، ئێستا له‌و وڵاته به‌بێ ئیجازه‌ی ئه‌ندامێكی پیاوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ناتوانن له ماڵ بچنه ده‌ره‌وه یان خانوو به‌كرێ بگرن. به‌شێكی زۆر له‌و ژنانه هاوژینیان نییه و به‌شێكی دیكه‌یان برا و باوكیان له‌ده‌ست داوه و سه‌ره‌په‌ره‌ستی خێزانه‌كه‌یان بوون. ژنانی بێسه‌رپه‌ره‌ست له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ جیاوازی، هه‌ژاری و بێ سه‌رپه‌نایی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و توانای دابینكردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه. به‌پێی ئاماره‌كان، ١٥٣ هه‌زار ژن له ساڵی ٢٠٢٥دا له ئێران دیپۆرت كراون و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به دۆخی سه‌ختی ژیان و مه‌عشه‌تیان هۆشداریان داوه.