له كاتێكدا سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی كرێكاران ٢٤ ملیۆن تمه‌ن دیاری كراوه و له ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی نزیك ده‌بینه‌وه، شۆرای باڵای كار و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت هێشتا كۆبوونه‌وه‌ی دیاریكردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی داهاتوویان به‌ڕێوه نه‌بردووه.
موسته‌فا باقری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی شۆرای باڵای كار ڕایگه‌یاند: سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی مانگی به‌فرانبار، ٢٣ ملیۆن و ٤٤٢ هه‌زار تمه‌ن بووه كه ئه‌و ڕێژه‌یه له مانگی ڕێبه‌ندان بۆ ٢٤ ملیۆن و ٣٦٠ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕۆژنامه‌كانی ڕژیم ئاشكرایان كرد كه حه‌قده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمیه‌كان ٢٥ هێنده‌ی كرێكارانه له حاڵێكدا كرێكاران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێكیان پێ نادات.