به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هه‌زاران منداڵی به‌لووچ به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی وازیان له خوێندن هێناوه و له ته‌مه‌نی ١٠ بۆ ١٥ ساڵی دا سووختبه‌ری ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ویدیو‌یانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، منداڵانی كچ و كوڕی به‌لووچ له جیاتی ئه‌وه‌ی كۆڵه‌ی مه‌دره‌سه‌یان پێ بێت و به سرویسی قوتابخانه هاتووچۆ بكه‌ن، گاڵۆنی سووته‌مه‌نیان هه‌ڵگرتووه و له هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕیفاهی و بێهداشتی بێبه‌شن. منداڵانی به‌لووچ بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، گیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خیان پێ نادات.