به‌پی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی گوڵانه‌وه سه‌دان كۆڵبه‌ر له بۆسه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان گیریان خواردووه و ده‌ستڕه‌سیان به ئاو و خۆراكی پێویست نییه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سه‌دان كۆڵبه‌ر به بێ ئاو و خۆراكی پێویست له بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورمان گیریان خواردووه و ناتوانن بجۆڵێن له‌به‌ر ئه‌وی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن. كۆڵبه‌ران داوا له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه و یارمه‌تیان بده‌ن.