به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌هۆی شنه‌ی زریان له پارێزگای ورمێ، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ئه‌و شاره‌ی گرتۆته‌وه و خه‌ڵكی تووشی هه‌ناسه ته‌نگی كردووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارین له پارێزگای ورمێ، گرده‌لوولی خۆڵبارینی تێكه‌ڵ به خوێ ده‌ستی پێكردووه و خه‌ڵكی تووشی هه‌ناسه ته‌نگی كردووه. وشك بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بووه‌ته ناوه‌ندێكی خهڵبارین و ژیانی چه‌ندین ملیۆن كه‌سی له پارێزگاكانی دهورۆبهری خستۆته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌وه له حاڵێك دایه كه به‌رپرسانی ڕژیم له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك، هێرشیان كردۆته سه‌ر چالاكوانانی ناڕازی و ده‌یان كه‌سیان بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
