کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ مه‌عده‌نی ته‌به‌س

دۆخی خراپی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ مه‌عده‌نی ته‌به‌س 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی كرێكارانی برینداری ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌نی ته‌به‌س و باروودۆخی مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیان زۆر خراپه و ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێكی پێ نه‌داون.

به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، كرێكارانی برینداری ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌نی ته‌به‌س تووشی كێشه‌ی جیدی ته‌ندرووستی بوون و هه‌ندێكیان ناتوانن كار بكه‌ن. ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی نان ئاوه‌ریان له‌ده‌ست داوه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان تووشی ئاسته‌نگی بوون و به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی خانوو و پاره‌ی مانگانه جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. هه‌روه‌ها كرێكارانی بریندار له‌ بیمه‌ی بێكاری بێبه‌ش كراون و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم، ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نی ته‌به‌س ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه‌ ٥٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.