به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی وه‌رزی ژن له به‌شی كه‌شاوه‌رزی كاره‌ساتباره و ژنانی كرێكار له هه‌موو مافێكی خۆیان بێبه‌ش كراون.
كرێكارانی ژن كه له كێڵگه كه‌شاوه‌رزییه‌كان، به‌شی شیلات و باخه‌كان دا كار ده‌كه‌ن، حه‌قده‌ستێكی كه‌م وه‌رده‌گرن و له بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بێبه‌شن. به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی چاودێری كار و دۆخی پیشه‌یی كرێكارانی ژن ناكات و خاوه‌نكاره‌كان به مه‌یلی خۆیان كرێكارانی ژن ده‌چه‌وسێننه‌وه.