به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی سێ به‌ندكراوی مانگرتوو له زیندانی ورمێ به ناوه‌كانی “شاكر بێهرووز”، “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده” و “ئه‌رده‌وان ته‌هووریان” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی حكوومه‌ت ناجێگیره.
ئه‌و سێ به‌ندكراوه له ڕۆژی ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣وه له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی و بێبه‌ش كردنیان له ده‌رمان مانیان له خواردن گرتووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندانی ورمێ ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئێستا له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا له دۆخێكی سه‌خت ڕاگیراون.
