کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی “زەهرا سەعیدیان جوو” لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی تاران

دۆخی خراپی زەهرا سەعیدیان جوو لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی تاران 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی “زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “میلاد سه‌عیدیان جوو” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران، ناجێگیره‌ و داوای له‌ بنه‌ماڵه‌كی كردووه‌ له‌ ده‌ست بازجوووه‌كانی ئیتلاعات ڕزگای بكه‌ن.

“فاتمە حەیدەری” خوشکی هه‌میشه زیندوو “جەواد حەیدەری” سەبارەت بە دوایین دۆخی “زەهرا سەعیدیان جوو” خوشکی گیانبه‌ختكردوو “میلاد سەعیدیان جوو” نووسیویەتی: “زەهرا سەعیدیان جوو” لە پەیوەندییەکی کورت و بە دەنگێکی لەرزۆک دا بە دایکی گوتووه‌: “من لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانم، دایە من لە دەستی ئەوانە ڕزگار بکه”‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی زەهرا لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمه‌وه‌ تێدەپەڕێت و تا ئێستاش دۆسییەكەی یەکلایی نەکراوەتەوە.