کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی خه‌ڵكی غه‌زه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كرێكارانی فه‌له‌ستینی

دۆخی خراپی خه‌ڵكی غه‌زه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كرێكارانی فه‌له‌ستینی

ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی پووشپه‌ڕ، چه‌ندین كرێكاری له‌ نزیك شاری قودس ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ده‌روازه‌كانی شاری غه‌زه‌ی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا داخست.

به‌هۆی گه‌مارۆدانی غه‌زه‌ و به‌ستنی ده‌روازه‌كان، خه‌ڵكی غه‌زه‌ له‌ یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كان بێبه‌ش و له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هه‌زاران ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی له‌ كه‌نارئاوه‌كانی غه‌زه‌ به‌دوای یارمه‌تی مرۆیی دا ده‌گه‌ڕن. ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ندین كرێكاری فه‌له‌ستینی له‌ ده‌روازه‌ی زه‌عیمی شاری قودس له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرانه‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ناوچه‌یه‌كیان له‌ گه‌ڕه‌كه‌ی زه‌ینه‌بیه‌ی دیمه‌شق بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌س كوژارن و بریندار بوون.