کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی تەندروستی “زەینەب جەلالیان” له‌ زیندانی یه‌زد

دۆخی خراپی تەندروستی زەینەب جەلالیان له‌ زیندانی یه‌زد 2

به‌پی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “زەینەب جەلالیان”، بەردەوام له‌ژێر لێپرسینەوە و گوشاردایه‌ و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ دەرمان بێبه‌ش كراوه‌.

“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” سەرەڕای ئەوەیکە مەترسی جیددی لەدەستدانی بینایی هەیە و تووشی نەخۆشییەكانی وەك، تەنگەنەفەسی، گورچیلە و …هه‌تد بووە له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌. ناوبراو كۆنترین به‌ندكراوی سیاسی ژنه كه‌ له‌ ماوه‌ی ١٧ ساڵی ڕابردوو ته‌نانه‌ته‌ یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی پێ نه‌دراوه‌. ناوبراو زیاتر لە سێ ساڵە به‌ بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی بۆ زیندانی یەزد گواستراوەتەوە و لەو ماوەیەدا، بێ ڕه‌چاوكردنی یاسای جیاکردنەوەی بەندکراوان، لە مافە سەرەتایییەکانی خۆی وەکوو مه‌رەخەسی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ كرده‌وه‌كانی په‌شیمان نه‌بێت هیچ مافێكی پێ نادرێت.