به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له برینداره‌كانی شۆڕشی “ژینا” به ناوی “ئیبراهیم حه‌كیم دوست” كه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١ چاوێكی ساچمه‌یی به‌ركه‌وت، پاش دوو نه‌شته‌رگه‌ری پزیشكی له تورێز و تاران، دۆخی ته‌ندرووستی چاوی هێشتا ناجێگیره و پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیبراهیم حه‌كیم دوست” سێ جار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی تارانی كردووه و دوو جاریش له ته‌ورێز نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه به‌ڵام هێشتا دۆخی ته‌ندرووستی چاوی باش نییه و پێویستی به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه. شایانی باسه كه “ئیبراهیم” خێزاندار و باوكی سێ منداڵه و ته‌نانه‌ت توانای دابینكردنی ئیمكانات بۆ ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌ماوه.
