كه‌مپه‌ینی ئازادی وریشه مورادی له ڕاگه‌یاندنێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هۆشداری دا.
له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌دا هاتووه: بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له ده‌رمان له زیندانی ئێڤین و گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی خراپتر كردووه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه. وریشه تووشی بڕانی دیسكی گه‌ردن، ته‌نگی كاناڵی نۆخاع و سڕبوونی ده‌ست بووه و ئێش و ئازارێكی زۆر ده‌كێشێت. وریشه به سه‌ختی ده‌توانێت شتێك به‌رز بكاته‌وه و پێویستی خێرای به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له‌ده‌ستڕاگه‌یشتن به چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌ش كردووه.