په‌یجی تایبه‌تی وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، هه‌واڵی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی بڵاو كرده‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه كه پزیشكانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی زێندانی ئێڤین بڕیاری نه‌شته‌رگری و چاودێری ده‌رمانیان بۆ وریشه مورادی ده‌ركردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. وریشه مورادی له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش دا به‌سه‌ختی بریندار و جه‌سته‌ی پڕ بووه له پارچه‌ی ته‌قه‌مه‌نی. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه نه‌خۆشی دیسكی سه‌ختی كه‌مه‌ر و گه‌ردنی هه‌یه و نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان وریشه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.