به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی تارانی گه‌وره خراپتر بووه و پێویستی خێرای به نه‌شته‌رگه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی به ٣٠ ساڵ زیندان سزا دراوه، له شازده‌هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی دا تووشی چه‌ند جۆر نه‌خۆشی له‌وانه شێرپه‌نجه بووه به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. چالاكانی مافی مرۆڤ هۆشداریان داوه كه كۆماری ئیسلامی به بێبه‌شكردنی ئه‌و به‌ندكراوه له ده‌رمان، ده‌یه‌وێت هێدی هێدی له مه‌رگ نزیكی بكاته‌وه.