به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێكی گه‌نجی خه‌ڵكی بانه به ناوی زانیار سیاحی به‌هۆی به‌ركه‌وتی ٤٠٠ ساچمه ناجێگیره و پێویستی خێرای به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، زانیار سیاحی له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری بانه، لاقی ٣٠٠ ساچمه‌ی به‌ركه‌وتووه و ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌كرێت، تووشی كێشه‌ی جیددی ده‌بێت. پێشتر پزیشكان به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان وتبوو كه ئه‌بێ به زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره له چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگان و توانای په‌رداختی هه‌زینه‌كانی ده‌رمانی زانیاریان نییه. چالاكانی مه‌ده‌نی داوا له خێرخوازانی كوردستان ده‌كه‌ن به یارمه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵه‌وه بچن و گیانی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕزگار بكه‌ن.