کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی فاتمه‌ سپێهری له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د

10 3 5

عه‌لی سپێهری برای فاتمه‌ سپێهری، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د باسی له‌ دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ناوبراو كردووه‌.

به‌ وته‌ی عه‌لی سپێهری، فاتمه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ كراوه‌ و نابێت له‌ زیندان دا بمێنێته‌وه‌. به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌یان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و پزیشكی دڵ بێبه‌ش كردووه‌. خراپی دۆخی بێهداشتی زیندانی وه‌كیل ئاباد و گوشاری به‌رده‌وامی ده‌روونی، گیانی فاتمه‌ی سپێهری خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ناوبراو پێویستی به‌ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی هه‌یه‌، به‌ڵام دادستانی مه‌شهه‌د و به‌رپرسانی زیندانی وه‌كیل ئاباد له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه‌ دژایه‌تیان كردووه