به‌پێی ڕاگه‌یاندنی بنه‌ماڵه‌ی “سپێهری”، “فاتمه سپێهری” به‌ندكراوی سیاسی و له واژۆكارانی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه و به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.
“نه‌سیه مه‌هده‌وی” كچی “فاتمه سپێهری” ڕۆژی دووشه‌ممه له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاند: دایكی ماوه‌ی یه‌ك مانگه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا ڕاگیراوه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. “نه‌سیه مه‌هده‌وی” له په‌یامه‌كه‌یدا داوای له خه‌ڵكی ئێران كرد ڕێگه نه‌ده‌ن به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی ده‌نگی ئازادیخوازێكی دیكه كپ بكه‌ن و له بێده‌نگی دا بیكوژن.