“عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی شاری سه‌قز ماوه‌ی ٧٣ ڕۆژ له حوكمی ١٦ مانگ زیندانی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام وێڕای دۆخی خراپی ته‌ندرووستی، به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆده‌بوێرن.
“عوسمان ئیسماعیلی” تووشی نه‌خۆشییه‌كانی فه‌تق، هه‌ناسه‌ته‌نگی، ڕۆماتیسم و دڵه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی سه‌قز سه‌ره‌ڕای بڕیاری پزیشكان بۆ به‌سته‌ریكردنی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” پێشتر له چه‌ند به‌یاننامه‌دا سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه هۆشداری دابووه به‌رپرسانی ئه‌منی و قه‌زایی سه‌قز و ڕایگه‌یاندبوو كه پاراستنی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” له ئه‌ستۆی ئه‌وان دایه. “عوسمان ئیسماعیلی” پێشتر له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلای سه‌قز به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه” به ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له‌ڕێگه‌ی به‌شداری له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ژینا ئه‌مینی” به ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرابوو.